لە بارەی ئێمەوە
Iranmedicalservice گەورەترین پێشکەشکاری راژەکاری گەشتیاریی پزیشکی و راژەکاری تەندروستی و دەرمانیی ئێرانە . تیمێک لە پسپۆڕانی خاوەن ئەزموون و پرۆفشناڵ ، بەسەر گەشت و راژەکاریەکانی مسافیرەتیی نەخۆشە نێودەوڵەیتەکان لە سەرانسەری جیھاندا چاوەدێریان ھەیە .
Iranmedicalservice لە گەڵ بەنێوبانگ ترین و جێ بڕواترین نەخۆشخانە و دەرمانگا و پسپۆڕان وپزیشکان ھاریکاری ھەیە .
نەخۆشخانە و دەرمانگا ھەڵبژێردراوەکان باشترین ژێرخان ، کەلوپەلی مۆدێڕن ، ستافی پشتیوانیی راھاتوو و ستانداری نێودەوڵەتیی تەندروستی و شەرتومەرجی پێویست بۆ پاراستنی ئارامیی و ئاسودەیی نەخۆشەکانیان ھەیە . پلانداڕشتنی راژەکاریەکانی ئێمە زووتر ئەنجام دەبێ . ئێمە تەواو پێبەندی ئەخلاق و مۆڕاڵ و ستاندارەکانی پزیشکین و لە زانستی نێودەوڵەتیی خۆمان لە بواری گەشتیاریی پزیشکیی ئێران بۆ پێشکەشکردنی راژەکاریی بە نرخی گونجاو ، لە کاتی خۆی و بێ مەترسی و بە کوالیتی کەڵک وەردەگرین . لە راستیدا ، ئێمە سەرنجی ھەموو وردەکاریەکانی گەشتیاریی پزیشکیی ئەدەین و ئێوە لە ھەموو قۆناخەکاندا رێنوێنی دەکەین .
ئێمە ھەوڵ ئەدەین بە تێگەیشتن لە چاوەڕوانیەکانی ئێوە ، باشترین راژەکاریی سەفەری پزیشکیی بۆ ئێران پێشکەشی ئێوە بکەین . ئێمە رەوشی پزیشکیی بە تەواوەتی بۆ ئێوە شی دەکەینەوە و پێکھاتەیەک لە نەخۆشخانە و دەرمانگا و نەشتەرکاران بە ئێوە پێشنیار دەکەین . تێکڕای تێچوەکانی Iranmedicalservice سەتی ٤٠ تا ٢٠٠ ھەرزانترە لە وڵاتانی دیکە .